پێرێز گۆڕەپانەکە بۆ سیتی و بەرشلۆنە چۆڵناکات

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی بەردەوامە و ڕکابەریی یانەکانی مان سیتی و بەرشلۆنە دەکات.

ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرایکردووە، دەنگۆی کشانەوەی ڕیاڵ مەدرید لە پێشبڕکێی کڕینی هالاند، یاخود هەوڵدان بۆ دواخستنی بۆندەکە تاوەکو هاوینی 2023 دوورە ڕاستییەوە، بەڵکو فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ئەو یانەیە بڕیاریداوە لە هاوینی 2022 هەوڵ بۆ واژووکردنی گرێبەستەکە بدات.

بەوتەی ڕۆمانۆ. سەرۆکی مێرەنگی لەدانوستاندنەکاندا پێشەنگی لە یانەکانی بەرشلۆنە و مانچستەر سیتی وەرگرتووە، ئامادەیی دەربڕیوە بەشێوەیەکی خێرا گرێبەست لەگەڵ مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی هالاند و ئیدارەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند واژووبکات.

هالاند یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی خوولی ئەڵمانیا، بڕیارە لە میرکاتۆی هاوینی 2022 نرخی گواستنەوەی بۆ 75 ملیۆن یورۆ داببەزێت، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، مانچستەر سیتی هەوڵەکانیان بۆ قایلکردنی دەستپێکردووە.

بابەتی پێشتر

چێڵسی بەپەلە بۆ فرۆشتن

بابەتی دواتر

پلانی بەرشلۆنەی لاپۆرتا ئاشکرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share