(ڤیدیۆ) سیتی دێربی مانچستەری بردەوە و گواردیۆلا و مۆرینیۆ لە فاینەڵی کاراباو ڕوبەڕودەبنەوە

مانچستەر سیتی لە یاری کۆتایی جامی کاراباو ڕوبەڕوی یانەی تۆتنهام دەبێتەوە

ئەمشەو، چوارشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلزیەکان “کاراباو کەپ” ئەنجامدرا، یانەی مانچستەر سیتی بە بردنەوەی لە مانچستەر یونایتد بلیتی یاری کۆتایی بڕی.

لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری مانچستەر سیتی ڕکابەری مێژوویی کرد و ئەستێرەکانی گواردیۆلا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان بەدەستهێنا.

گۆڵەکان لە تایمی دووەم، خولەکەکانی 50 و 83 لەلایەن جۆن ستۆنز و فێرناندۆوە تۆمارکران.

سەرەڕای ئەوەی شەیتانە سوورەکان هەوڵی زۆریاندا بە هێرشی هەڵگەڕاوەی ڕێکخراو و لە ڕێگەی تۆپی بەرزەوە ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی شارنشینەکان کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مان سیتی بلیتی یاری کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە ئینگلیزییەکان “کاراباو کەپ”ی بڕی، لە یاری کۆتاییشدا ڕوبەڕوی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز دەبنەوە.

ڕوبەڕوبوونەوەی فاینەڵ بۆ هاندەرانی تۆپی پێی ئینگلتەرا تاموچێژێکی تایبەتی دەبێت، بەوپێیەی هەردوو ڕاهێنەر، گواردیۆلا و مۆرینیۆ جارێکی دیکە لە یاریگای ویمبڵی کێبڕکێی نێوانیان درێژە پێدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
9

میرکاتۆی زستانی 2021 دەبێتە بەهێزترین؟ حەوت بۆندی گەورە ئەگەری واژووکردنیان هەیە..

میرکاتۆی زستانی 2021 بۆ یانەکانی ئەوروپا ئاگرین دەبێت، هەندێکیان بۆ ڕێکخستنەوەی پێکهاتەکانیان ئامادەییان نیشانداوە بۆندی هەژێنەر واژووبکەن، هەندێکی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ گوڕوتینی ڤیاڕیاڵی به‌ دوو گۆڵ کپ کرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڤیاڕیاڵ تۆمار کرد. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share