كێ باڵۆندۆری بەدەستهێناوە؟

زۆربەی بەرنامە وەرزشییەكان و ڕۆژنامەنووسە دیارەكان و پێگە ئەلیكترۆنییەكان، ‏ئاماژە بەوە دەدەن لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی براوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونیی گۆڤاری ‏فرانس فوتبۆڵی فەرەنسییە.‏

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ساڵانە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان دەكات و تۆپێكی ئاڵتونی ‏پێدەبەخشێت.‏

بۆ ساڵی 2021یش 30 یاریزان ڕكابەری لەسەر دەكەن و 180 ڕۆژنامەنووسی جیهانیش ‏دەنگ دەدەن.‏

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئاشكرابووە، كە مێسی چاوپێكەوتنی لەگەڵ گۆڤارەكە كردووە و ‏وێنەشی لەگەڵ تۆپەكەدا گرتووە.‏

بە پێی هەواڵە دزەپێكراوەكان، مێسی پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە و بنزیمە پلەی دووەم و ‏لیڤاندۆڤیسكیش پلەی سێیەم.‏

مێسی وەرزی ڕابردوو نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ بەرشلۆنە بەدەستهێنا و ‏ڕابەرایەتی ئەرجەنتینیشی كرد بۆ بردنەوەی كوپا ئەمریكا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆدیگارد به‌ (28) خوله‌ک ئیسکۆی تێپه‌ڕاندووه‌ و ده‌رگا به‌ ڕوویدا کراوه‌یه‌

ئه‌ستێره‌ی لاوی نه‌رویجی، مارتن ئۆدیگارد ئاستی کێبڕکێی ناوه‌ندکارانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی به‌رزکردووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانده‌کرێت له‌ داهاتوودا ببێته‌ خاڵی…
Total
0
Share