ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارە سێشەممە، 17ی ئازاری 2026، کاتژمێر 9:00ی شەو ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێک ئەنجامبدات.

وتیشی، تەوەری سەرەکیی دانیشتنەکە پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە.

بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە، هەریەکە لە جێگری سەرۆکوەزیران (وەزیری نەوتی عێراق)، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان و بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO) و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ئامادەدەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنمان پێشكەش بە سودانی كرد

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقمان پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share