ئێران: هەڵسوكەوتە بەرپرسیارانەكانمان ڕێككەوتنی ئەتۆمی بە زیندوویی هێشتووەتەوە

ڕۆژی پێنجشەممە گەڕی حەوتەمی وتووێژەكان دەستپێكردەوە

سەرۆكی شاندی ئێران لە وتووێژەكانی ڤیەننا دەڵێت، جددین لە وتووێژەكاندا و وڵاتەكەی هۆكارە بۆ ئەوەی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە بەزیندوویی بمێنێتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە گەڕی حەوتەمی وتووێژەكان سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەستپێكردەوە، بەهۆی خواستەكانی تارانەوە لە گەڕی پێشتر نوێنەرانی وڵاتانی بەشدار نیگەرانی خۆیان لە ئەگەری گەیشتنە ڕێككەوتن نیشاندا.

عەلی باقر كنی، گەورەی وتووێژكارانی ئێران لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، “هەڵسوكەوتی بەرپرسیارانەی ئێران ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی هێشتووەتەوە.. دروستكردنی كەشێكی ساختە لە دەرەوەی ژووری وتووێژەكان نابێتە هۆی جێگرەوەی جددی بوونی وتووێژەكان لە گەیشتنە ڕێككەوتنێك كە مافەكان و بەرژەوەندی گەلی ئێران بپارێزێت”.

دوپاتیشیكردەوە، “ئێمە جددین لە وتووێژەكان و بە نیەتی باشەوە چووینەتە ناویەوە و بەردەوامیش دەبین”.

وتووێژەكان بەشێوەی فەرمی لەنێوان ئێران لەلایەك و ڕوسیا، چین، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لەلایەكی دیكەیە، لەكاتێكدا ویلایەتە یەكگرتووەكان بەشدارە بەبێ هیچ پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا.

تاران وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیدارەی بایدن ڕەتدەكاتەوە بەبێ هەڵگرتنی سزاكان، لەكاتێكدا واشنتن سوورە لەسەر چوونە پێشەوە لەسەر بنەمای هەنگاو بەرامبەر هەنگاو.

بابەتی پێشتر

دیار نییە چەكی حزبوڵایە یان حەماس.. تەقینەوە لە كامپێكی فەڵەستینییەكانی لوبنان ‏ڕوویدا

بابەتی دواتر

بانکی نێودەوڵەتی بەبڕی 280 ملیۆن دۆلار هاوکاریی ئەفغانستان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share