هێزە ئەمنییەكانی دیالە توانیان باندێكی مامەڵەكار بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستگیر بكەن، بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەریان پێبووە.
عەمید نیهاد مەهداروی، وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ڕایگەیاندووە، “لەلایەن پۆلیسی دیالەوە باندێکی گەورەی مامەڵەکردن بە مادە ھۆشبەرەکانەوە دەستگیرکرا”.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو باندە لە 10 كەس پێکھاتبوون و سەرجەمیان دەستگیركران، كە وەك تۆڕێکی فراوان كاریان دەكرد”.
وتەبێژەكەی پۆلیسی دیالە ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕێك مادەی هۆشبەر بە باندەكە بووە لەكاتی دەستگیركردنەكەدا.