میدیاکانی لوبنان، ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی سەر ئیسرائیلەوە، نزیكەی 760 هەزار كەس لە لوبنان ئاوارەبوون.
میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، بەهۆی بەردەوامی و چڕیی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسـ.ـرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە، ئاوارەبوونی هاوڵاتییان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، تائێستا نزیکەی 760 هەزار کەس ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و بەرەو ناوچە ئارامەکان و پەناگە کاتییەکان ڕابکەن.
ئەم شەپۆلە گەورەیەی ئاوارەبوون گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر کەرتە خزمەتگوزارییەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان لە لوبنان، کە بەدەست قەیرانی دارایی و کەمیی پێداویستییە سەرەتاییەکانەوە دەناڵێنن.