سعودیە.. کەسێک دەستگیرکراوە کە بە چەقۆوە هێرشی کردووەتە سەر کونسوڵخانەی فەڕەنسا

وتەبێژی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ناوچەی مەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە هێزی تایبەتی ئاسایشی دیپلۆماسی لە ناوچەی مەکە، کەسێکیان دەستگیرکرد کە بە جەقۆوە هێرشی کردبووە سەر کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە جدە.

وتەبیژەکەی پۆلیسی مەکە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە جدە، پاسەوانی کونسوڵخانەکە برینداربوو، ئەو کەسەشی بە چەقۆ هێرشەکەی ئەنجامدابوو دەستگیرکرا.

ئەو بەرپرسەی پۆلیسی مەکە دەڵێت، ئەو پاسەوانە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، ڕێکارەکانیش بەرامبەر بە هێرشبەرەکە دەستیپێکردووە.

پۆلیسی فەڕەنسا ئەمڕۆ دەستگیركردنی كەسێكی ڕاگەیاند پاش ئەنجامدانی هێرشێك بە چەقۆ لە شاری نیس، كە بووە هۆی كوژرانی سێ كەس و برینداربوونی دوانی تر.

ڕوداوەكە لەكاتێكدایە نزیكەی دوو هەفتە لەمەوبەر پاش وتنەوەی وانەیەك دەربارەی ئازادی ڕادەربڕین و نیشاندانی وێنەیەكی كاریكاتێری لەسەر پێغەمبەری ئیسلام، ساموێڵ باتی كە مامۆستایەكی خوێندنگەی ئامادەیی بوو لە فەڕەنسا، لەلایەن خوێندكارێكی بەڕەگەز چیچانی خۆیەوە سەربڕدرا، دواتریش خوێندكارەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەكیر پەڕییەوە بۆ ئاشكراكردنی بازرگانیی چەكی تورکیا لەگەڵ بەرەی نوسڕە

مافیا یاخیبووەكەی توركیا، بەردەوامە لە ئاشكراكردنی نهێنییەكانی دەوڵەت و بەرپرسانی وڵاتەكە، ئەمجارە پەڕییەوە بۆ ئاشكراكردنی بازرگانیی چەك لەنێوان…
Total
0
Share