دەستەی پەخشی ئـ.ـیسرائیل: سوپای ئـ.ـیسرائیل ئامادەکاریی کردووە بۆ بـ.ـۆردومانکردنی هەموو لوبنان

ئـ.ـیسرائیل هەڕەشەی بۆردومانکردنی هەموو لوبنان دەکات و دەستەی پەخشی ئەو وڵاتەش دەڵێت، “ئەگەر حکومەتی لوبنان پابەندی مەرجەکان نەبێت، ئەوکاتە ئەمە روودەدات”.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، بەرپرسانی سوپای ئیسرائیل ئامادەیی خۆیان بۆ بۆردومانکردنی هەموو لوبنان پشتڕاستکردووەتەوە، ئەگەر حکومەتی لوبنان پابەندنەبێت بە هەموو مەرجەکانی رێککەوتنەکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند هەفتەی رابردوودا ئیسرائیل چالاکیی بەرچاوی حزبوڵڵای لوبنان و هەوڵەکانی بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی خۆی و بەقاچاغبردنی مووشەک، بەتایبەتی لە ناوخۆی لوبناندا، بەدیکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی کردە سەر چەند شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان، پێش ئەم هێرشانەش، هۆشداریی دابووە خەڵکی ناوچەکە، کە ئەو شوێنانە چۆڵبکەن بەهۆی ئەوەی گومانی بوونی ئەندامانی حزبوڵای کردبوو لەو شوێنانە.

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسانی سوپای ئیسرائیلەوە بڵاویکردووەتەوە، “هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر لوبنان تەنیا پێشەکییەکە، ئەگەر حکومەتی لوبنان پابەندنەبێت بە جێبەجێکردنی هەموو مەرجەکانی رێککەوتنی ئاگربەست، ئەوا هەموو لوبنان بۆردومان دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەمان کاریگەریی لەسەر دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران نابێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکیی ڕاگەیاند، ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە ئێران، هیچ…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئێرانییەکان بە 100 مووشەک کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵنیان کردە ئامانج

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران بە 100 مووشەک کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵنیان کردە ئامانج، بەڵام ئەمریکا سەرجەمیانی…
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە یارمەتیی هەرێم ‏دەدات

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانی به‌ مرۆڤ و ‏قاچاخچێتیی په‌نابه‌ران (‏GLO.act‏)، لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاردەبێت و…
Total
0
Share