ڕۆژی جیهانیی ژنانە

ئەمڕۆ لە جیهاندا بە ڕۆژی ژنان دیاریکراوە و بەو بۆنەیەوە لە سەرانسەری جیهاندا چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن.

ژنی کورد تەنیا چیرۆکی نیوەی کۆمەڵگە نییە، بەڵکو ئەو ڕیشە قووڵەیە کە نەتەوەیەکی لەسەر پێ هێشتووەتەوە.

لە مێژووی ئێمەدا، ژنی کورد تەنیا نانی بۆ ژیان نەکردووە، بەڵکو لە سەنگەرەکانیشدا بۆ شکۆی خاک و ئازادی جەنگاوە.

شکۆی ژنی کورد لەوەدایە کە توانیویەتی لە یەک کاتدا دایکی شـ.ـەهید بێت، پێشمەرگەی ئازادیی بێت و پێشەنگی زانست و مەعریفەش بێت.

8ی مارس بۆ ژنانی ئێمە، تەنیا ڕۆژێکی گوڵبەخشین نییە، بەڵکو نوێکردنەوەی ئەو پەیمانەیە کە “ژن، ژیان، ئازادی” جەوهەری ڕاستەقینەی فەرهەنگی ئێمەیە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: سەرکردەکانی عێراق دیارییدەکەن وڵاتەکە بەرەو سەروەری یان پارچەپارچەبوون دەچێت

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، راگەیەندراوێکی لەبارەی عێراقەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرکردەکانی عێراق…
Total
0
Share