ژمارەی مردووان و برینداربووانی تەقینەوەكەی هاڤانا بۆ 114 كەس بەرزبووەوە

تەقینەوەیەكی بەهێز هۆتێل ساراتوگای هاڤانای پایتەختی كوبای هەژاند و 114 كەس گیانیانلەدەستدا و برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستیی كوبا ڕایگەیاند، تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەو بە كاتی كوردستان) ژمارەی ئەو كەسانەی لە تەقینەوەكەدا مردوون گەیشتووە بە 30 كەس.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لە ماڵپەڕی خۆی بڵاویكردەوە وەزارەتەكە وتی، 84 كەس بەهۆی تەقینەوەكەوە برینداربوون و تیمەكانی فریاگوزاری لەژێر داروپەردووی باڵەخانەكەدا بەدوای تەرمی تردا دەگەڕێن.

هۆتێل ساراتوگا ساڵی 1880 وەك فرۆشگە بنیادنراوە و ساڵی 1933 كراوە بە هۆتێل، ماوەیەكە لەژێر نۆژەنكردنەوەدایە و بەهۆی تەقینی بۆریی گازەوە بەشێكی زۆری هۆتێلەكە تەقییەوە و چوار نهۆمی لە كۆی پێنج نهۆم خاپووربوون.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەخانەی سلێمانیی گەشتیاران ئاگاداردەگاتەوە

بابەتی دواتر

لێدوانی ئەنچیلۆتی پاش شكستی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا: پێنج سەرنشینەكەی كەشتیی ژێردەریاییەكە گیانیان لەدەستداوە

پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، كەشتییە ژێردەریاییە ونبووەكەی زەریای ئەتڵەسیان دۆزیووەتەوە و هەر پێنج سەرنشینەكەی گیانیان لەدەستداوە. ئاماژەیان بۆ…
Total
0
Share