راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەستیلەکارکێشایەوە

مایک واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و ئەلێکس وۆنگ، جێگرەکەی، دەستیانلەکارکێشایەوە.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی مایک واڵتز و ئەلێکس وۆنگ، دەگەڕێتەوە بۆ “لەدەستدانی متمانەی بەرپرسانی دیکەی ئیدارەی ئەمریکا”.

رۆژنامەی “گاردیان” دەڵێت، لە سەرەتای دەستبەکاربوونیدا وەک سەرۆکی ئەمریکا، ترەمپ ویستوویەتی واڵتز لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، ئەوەش بەتۆمەتی دزەپێکردنی زانیاریی هەستیاری ئەمریکا، سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانی واشنتن لە یەمەن، پێش ئەوەی ئەنجامبدرێن.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشكراکردووە، لەم هەفتەیەدا بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا بە واڵتز و وۆنگ-یان وتووە کە کاتیان کۆتاییهاتووە و پێویستە دەستلەکاربکێشنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلان و چالاكیی هێرشكارەكانی قاعیدە لە ڕۆژانی پێش 11ی سێپتەمبەردا
لە 10ی سێپتەمبەردا بن لادن چی بە دایكی وتووە؟

گۆڤاری نیوزویك-ی ئەمریكی، لە ڕاپۆرتێكدا ڕووداوەكانی ڕۆژانی پێش 11ی سێپتەمبەری 2001 ئاشكرادەكات و ئاماژە بەو چالاكی و جموجۆڵانە…
Total
0
Share