وادەی قەدەغەکردنی راوە ماسی راگەیەندرا

وادەی قەدەغەکردنی راوە ماسی لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا و ماوەی سێ مانگ دەخایەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی راوە ماسی لە هەرێمی کوردستاندا لە رۆژی 20ی ئەم مانگەدا تاوەکو 20ی مانگی حوزەیران.

ئاماژەی بەوەشدا، هۆکاری بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا کاتی گەرادانان و زۆربوونی ماسییە، هەربۆیە بەپێی نووسراوی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی  سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری، ب.سامانی ماسی) ژمارە 555 روونکراوەتەوە، لە 20ی مانگی ئازاردا قەدەغەی راوی ماسی ڕادەگەیەندرێت و بۆ ماوەی سێ مانگ و تا 20ی مانگی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکە لە پێناو پارێزگاریکردندایە لە سامانی ماسی، هەربۆیە داواکارین سەرجەم هاوڵاتیان و راوکەران پاپەندبن بە بڕیارەکەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share