“دوو كچە مۆدێل دەستگیركران”

دوو كچە مۆدێلی دیكە لە شاری هەولێر دەستگیركران و هێشتا لایەنە ئەمنییەكان زانیارییان لەبارەی هەواڵەكە و ناسنامەی دوو كچە مۆدێلەكەوە بڵاونەكردووەتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، ئەمشەو هەینی دوو كچە مۆدێل لە شاری هەولێر دەستگیركراون و دەوترێت خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان-ـن.

وەك لە زانیارییە سەرەتاییەكاندا هاتووە، هۆكاری دەستگیركردنی ئەو دوو كچە مۆدێلە پەیوەندیی بە دۆسیەی ماددەی هۆشبەرەوە هەبووە.

لە ماوەی ڕابردوودا چەند كچە مۆدێلێك لە شاری هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران و بەپێی لێدوانی فەرمیی دەزگا ئەمنییەكان، تۆمەتباربوون بە بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ قەرەبووی دارایی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە دەکرێتەوە

لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانیی قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوکاندارە زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی قەرەبووی دارایی دەکرێنەوە”. عەتا محەمەد، لێپرسراوی…
Total
0
Share