ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا حكومەتی ناوەند ڕێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ حكومەتی ناوەند ناچاردەكات ڕێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات.

ئەنجومەنی نوێنەران ئەمشەو سێشەممە 16ی ئازار لە دەستپێكی دانیشتنی خۆیدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی حكومەتی بەغداد ناچاردەكات ڕێوشوێنەكانی ڕاگەیاندنی هەڵەبجە وەك نۆزدەهەمین پارێزگاری عێراق جێبەجێ بكات.

بڕیارەكە هاوكاتە لەگەڵ یادی 33 ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی پێشووی بەعسەوە.

لە 31ی كانونی یەكەمی 2013 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندكرد، بەڵام بەشێوەی فەرمی كاروبارەكانی بەپارێزگابوونەكە لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە جێبەجێنەكراوە.

 

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق گەڕاندنەوەی تەرمی د. كەمال مەزهەر لەئەستۆدەگرێت

بابەتی دواتر

فیلێك ئەو پزیشكە دەناسێتەوە كە بەر لە 12 ساڵ چارەسەری بۆ كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share