دوو پەرلەمانتار لە پەرلەمان دەخەون و دەڵێن “ناڕۆین”

دوو پەرلەمانتار لە ناو باڵەخانەی پەرلەماندا دەخەون و پێداگیری دەكەن لەسەر ئەوەی تا سەرۆك هەڵنەبژێردرێت ناڕۆن.

قەیرانی سیاسی لە لوبنان بەردەوامە و لایەنەكان لەسەر دیاریكردنی سەرۆك ناكۆكن، لە ناڕەزایەتییاندا بەرامبەر بەو دۆخە، مولحم خەڵەف و نەجات عەون كە دوو پەرلەمانتاری ئەو وڵاتەن، لە هۆڵی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان شەویان بەسەربرد و داوای هەڵبژاردنی سەرۆك دەكەن.

ئەو دوو پەرلەمانتارەی لوبنان كە سەر بە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەن، داواكارن ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە و تا هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەردەوامبێت لە كۆبوونەوەكانی، لە كاتێكدا هەردوو قەیرانی سیاسی و ئابوری دۆخی وڵاتەكەیان ئاڵۆزكردووە و خەڵك لە بارێكی نالەباردا ژیان دەگوزەرێنن و هەڵاوسان، هەژاری و بێكاری گەیشتوونەتە ترۆپك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: هێرشبکرێتەوە سەرمان دووبارە وەڵاممان دەبێت

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، هەر هێرشێکی دیکە بکرێتەوە سەر وڵاتەکە، جارێکی دیکە وەڵامدەدەنەوە. لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا…
Total
0
Share