سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر دۆخی ئەمنی ناوچەکە بە ئامادەبوونی فەرماندە ئەمنییەکان کۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنەکەی بۆ رۆژی 7ی ئازاری 2026 بڵاوکردەوە، کە یەک بڕگە لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکە.
هەر بەپێی کارنامەکە، دانیشتنەکە کاتژمێر نۆی شەو بە ئامادەبوونی فەرماندە ئەمنییەکان بەڕێوەدەچێت.