سەدر ئەنجومەنێكی بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری دامەزراوەكانی ڕەوتەكەی پێكهێنا

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئەنجومەنێكی شەش كەسیی بۆ سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبردنی كاروباری دامەزراوەكانی ڕەوتەكەی پێكهێنا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوكاتی كشاندنەوەی پەرلەمانتارەكانی لە ئەنجومەنی نوێنەران، سەدر كاری بەشێك لە دامەزراوەكانی سەر بە ڕەوتەكەی هەڵپەسارد و تەنها شەش دامەزراوەی بە كارایی هێشتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نووسراوێكدا سەدر ئاشكرایكرد، شەش كەسی ڕاسپاردووە بۆ سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبردنی ئەو شەش دامەزراوەیە كە بریتین لە نووسینگە تایبەتەكەی و چەند دامەزراوەیەكی ئایینی و كەلەپووری.

ئەوانەی موقتەدا سەدر ڕایسپاردوون بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەكانی ڕەوتی سەدر، پێكهاتوون لە عەلی سەدر، مستەفا یەعقوبی، حەلیم فەتلاوی، مەحموود جەیاشی، حەیدەر جابری و محەمەد عبودی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قه‌یس خه‌زعه‌لی: دادگاى فیدراڵى سبه‌ینێ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كات

ئەمیندارى گشتیی عەسائیبى ئەهلى حەق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دادگاى فیدراڵى سبەینێ ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختە پەسەند دەکات. قه‌یس خەزعەلى، ئه‌میندارى گشتیی…
Total
0
Share