کەنەدا سوریای لە لیستی تیرۆر لابرد

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، سوریای لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنا کە پاڵپشتی تیرۆر دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا بڵاویکردەوە، بڕیاردرا بە لابردنی سوریا لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی لە تیرۆر دەکەن، ئەم بڕیارە هاوئاهەنگ بووە لەگەڵ هەمان بڕیاری ئەمریکا و بەریتانیا لەبارەی سوریاوە.

باسی لەوەشکردووە، هۆکاری ئەم بڕیارەش، هەوڵە گرنگ و چارەنووسسازەکانی حکومەتی راگوزەری سوریایە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی لە وڵاتەکەدا، هەروەها بونیادنانی داهاتوو بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەکەدا و کارکردن لەگەڵ هێزە هەرێمییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆیەکی نوێ بەڵگەیە دژی ڕوسیا.. گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی لەلایەن سەربازانی ڕوسیاوە

  ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە کە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی…
زیاتر ببینە

ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و ئوسترالیا كۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەریتانیا و فەرەنسای هەڵوەشاندەوە

بەهۆی ڕێکكەوتنە نوێکەی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا لەگەڵ ئوسترالیا، فەرەنسا کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەرگریی وڵاتەکەی و بەریتانیای هەڵوەشاندەوە.…
Total
0
Share