ترەمپ بەرەو میسر بەڕێکەوت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئاشتی لە شەرم شێخ لە میسر، ئیسرائیلی بەجێهێشت.

لە کاتی بەڕێکەوتنی بەرەو فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن، هەریەک لە ئایزاک هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یاوەریی ترەمپیان کرد.

ترەمپ لەکاتی سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل، وتارێکی لەبەردەم پەرلەمانی ئیسرائیل پێشکەشکرد و دایاکرد هەرچی زووە پرۆسەی ئاشتیی لەلایەن هەردوولاوە بگاتە ئەنجام.

بڕیارە پاش گەیشتنی بە میسر، ترەمپ لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆببێتەوە، پاشان بەرامبەر سەرۆک، پاشا و میری 20 وڵات لە لوتکەی ئاشتیی لە شەرم شێخ وتارێک پێشکەشبکات، کە دەربارەی کۆتاییهێنانە بە جەنگی غەزە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تەقینەوە لە پارێزگای كرمان روویدا و زیاتر لە 70 كەس گیانیان لەدەستدا

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە تەقینەوەكەی پارێزگای كرماندا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە…
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بنێرێت

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت. ئەکسیۆس بە…
Total
0
Share