ڕۆژنامەیەكی ئێرانی: سەلمان ڕوشدی بە پیلانگێڕیی ئەمریكا پەلاماردرا

ڕۆژنامەی “جەوان”ی ئێرانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا دەڵێت، سەلمان ڕوشدی بە پیلانگێڕیی ئەمریكا پەلاماردراوە. بەڵام ڕۆژنامەی “كەیهان” هێرشەكە بە “سزادانی تاوانباران” ناوزەد دەكات.

دوای ئەوەی سەلمان ڕوشدی، نووسەری بەریتانیی بە ڕەچەڵەک هیندی لە میانەی بەشداریکردنی لە كۆڕێكدا لە نیویۆرک لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشکرایەسەری و بە سەختی برینداركرا، ڕۆژنامەی “جەوان”ی ئێرانی ڕووداوەكە بە سیناریۆ و پیلانگێڕیی ئەمریكا ناودەبات.

ئەو ڕۆژنامەیە لە بابەتێكیدا نووسیویەتی، “ڕەنگە گەنجێكی موسڵمان كە لە كاتی بڵاوبوونەوەی پەرتووكە شەیتانییەكەی سەلمان ڕوشدیدا چاوی بە دونیا هەڵنەهێنابێت، ویستبێتی تۆڵەی لێبكاتەوە، بەڵام ئەمریكا پیلانی بۆ هێرشەكە داڕشتبێت بۆ ئەوەی ئیسلام بە تۆقێنەر وێنابكات”.

جیاواز لە “جەوان”، ڕۆژنامەی “كەیهان”ی ئێرانی پەلاماردانی ڕوشدی دەگەڕێنێتەوە بۆ “لاوازیی هەواڵگریی ئەمریكا” و جەختدەكاتەوە، “ئەو هێرشە سەلماندی كە گرتنەبەری ڕێكاری ئەمنیی توند ڕێگرنابێت لە ڕوودانی هێرش لە ئەمریكا”.

“كەیهان” دەڵێت، “هێرشەكەی سەر سەلمان ڕوشدی دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە سزادانی تاوانباران لەسەر خاكی ئەمریكا كارێكی ئەستەم نییە”.

بابەتی پێشتر

فیۆرنتینا 3-2 کریمۆنێزی

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕ بۆ چوونە كۆشكی سپی

بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەمدا لە هەڵبژاردنێكدا ئەمریکا سەرۆکی نوێی وڵات و پێکهاتەی نوێی کۆنگرێس هەڵبژێرێت، تا ئێستاش…
Total
0
Share