بەیانیی ئەمڕۆ نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا و ئۆنسەیەکی بە 5177 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەگوێرەی شارەزایانی بازاڕە داراییەکان، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەهۆی بڕیارێکی دادگای باڵای فیدراڵیی ئەمریکایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەشێکی زۆری ئەو باجەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەسەر کاڵا هاوردەکراوەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی دیکەوە سەپاندوویەتی.
هاوکات نرخی یەک ئۆنسە زیو بۆ 87 دۆلار بەرزبووەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەی رابردوودا.
نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی سێ هەفتەی رابردوو