عەلی زەیدی: ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە هەناردە دەکرێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ڕێککەوتنی عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوت ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە هەناردە دەکرێت.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، “لە دەستکەوتێکی ستراتیجیی گرنگدا بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوت و بەهێزکردنی هاوکارییە ئابورییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، ئەمڕۆ هەردوولا ڕێککەوتنێکیان لەبارەی گواستنەوە و هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق لە ڕێگەی بۆریی عێراق-تورکیاوە بۆ بەندەری جەیهان واژووکرد، بە بڕی لانی کەم 750 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیا عێراقی و تورکییەکان دەست بە ئەرکەکانیان دەکەن، هاوکات حکومەتی هەردوو وڵات، کاردەکەن بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتننامەیەکی چوارچێوەیی کە کەرتەکانی نەوت، کارەبا، سەرچاوەکانی ئاو و ئەو بوارانەی دیکەی هاوکاری لەخۆدەگرێت، کە بەرژەوەندیی هاوبەش بەهێزدەکات و پشتگیری لە گەشەپێدان و سەقامگیری دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە هەماهەنگیی ئێمە بوو

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە هەماهەنگی لەگەڵ تەلئەبیب بووە.…
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی پەرلەمان چۆن مامەڵەی كرد لەگەڵ “زەبەلاحترین بودجە لە مێژووی عێراقدا”؟

پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕەوانەكردنی پرۆژەیاسای بودجە كاتێك گەیشتووەتە پەرلەمان كە بارودۆخی ئابوری و سیاسیی وڵاتەكە ئاسایی نییە، بە…
Total
0
Share