هۆشداری بە مووچەخۆران دەدرێت

هۆشداری بە مووچەخۆران دەدرێت، ئەگەر کارتی بانکییان نەبێت لە ساڵی ئایندەدا مووچەکەیان دەبڕدرێت.

لە نووسراوێکدا کە واژووی عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی لەسەرە هاتووە، “ئاگاداری سەرجەم کەسوکاری شەهیدان، جینۆسایدکراوان بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و زیندانییانی سیاسی دەکەین بە زووترین کات سەردانی ئەو بانکە بکەن کە مووچەی لێوەردەگرن بەمەبەستی دروستکردنی کارتی بانکی”.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، بەگوێرەی رێنمایی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ئایندەدا مووچە لە رێگەی بانکەکانەوە وەردەگیردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share