کۆمپانیای مێتا: مەسنجەر لە مۆبایلەکاندا لانابرێت

کۆمپانیای مێتا بڕیاریدا بە داخستنی پلاتفۆرمی مەسنجەر؛ ئەگەر بەکارهێنەران دەیانەوێت نامە بنێرن لە رێگەی وێبەوە، دەتوانن لە کاتی چوونەژوورەوە بۆ فەیسبووک، ئەو کارە بکەن.

کۆمپانیای مێتا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی messenger.com نامێنێت، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەتوانیت لە رێی facebook.com/messages ـەوە، بە کۆمپیوتەر نامە بۆ هاوڕێکانت بنێریت.

باس لەوەشدەکات، ئەگەر بەبێ ئەکاونتی فەیسبووک مەسنجەر بەکاربهێنیت، ئەوا تەنیا دەتوانیت لە رێی مۆبایلەوە، ئەپی مەسنجەر بەکاربهێنیت و لابردنی پلاتفۆرمەکە، تەنیا لە کۆمپیوتەردا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی سۆشیاڵ میدیای بۆ منداڵانی خوار 16 ساڵ پەسەندکرد

حکومەتی ئوسترالیا پڕۆژەیاسایەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی پەسەندکرد، کە یەکەمین قەدەغەکردنی یاساییە لە جیهاندا بۆ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لەلایەن منداڵانی…
Total
0
Share