بۆرییەکی غاز لە کەرکوک تەقییەوە

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بۆرییەکی غاز لە کەرکوک تەقییەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، لە سنووری گوندی باجوانی سەر بە کەرکوک، بۆرییەکی غاز تەقییەوە.

وتیشی، هەرزوو تیمەکانی بەرگریی و چاکسازی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە پاش نزیکەی سێ کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاگرەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بووە و هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی کورتەباڵاکان: عەممار حەکیم بەڵێنیدا کار بۆ هاوتاکردنی مووچەکانمان لەگەڵ عێراق بکات

سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان، رایگەیاند، “عەممار حەکیم بەڵێنیدا کار بۆ هاوتاکردنی مووچەکانمان لەگەڵ عێراق بکات”. عومەر جەبار، سەرۆکی…
Total
0
Share