ئەنجومەنى ئابوریى عێراق: لەمەودوا کارگەکانی هەرێم دەتوانن بەرهەمەکانیان هەناردەی پارێزگاکانی دیکە بکەن

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، ئەنجومەنى ئابوریى عێراق کۆبووەوە و بڕیارێکى لە بەرژەوەندیی کارگە بچووکەکانى هەرێمى کوردستان دەرکرد.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتى فوئاد حسێن، سەرۆکى ئەنجوومەنەکە، هەروەها تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراقیش لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووە و تیایدا چەند بڕیارێک دران.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، یەکێک لە بڕیارەکان، جێبەجێکردنى یاساى پاراستنى بەرهەمى ناوخۆییە بەسەر ئەو کارگانەى هەرێمى کوردستان کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی پەرەپێدانى پیشەسازییەوە مۆڵەتیان پێنەدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا پاش ئەم بڕیارەی ئەنجومەنەکە، رێگەدەدرێت ئەو کارگانە بەرهەمەکانیان هەناردەى پارێزگاکانى دیکە بکەن.

بڕیارەکە پاش ئەوە دێت، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە چەند جارێک بەهۆکاری تۆمارنەکردنى کارگەکان، رێگە بە گواستنەوەى بەرهەمەکانیان لە بازگە فیدراڵییەکانەوە بۆ پارێزگاکانى دیکە نەدەدرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق بە فەرمی داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەكات چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، داوایەكیان ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی تشرینی یەكەمی داهاتوو. فوئاد…
Total
0
Share