پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئەمشەوەوە بۆ ماوەیەکی کاتی هێڵی گەرمی 104  لەکاردەکەوێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، لەکاتژمێر  12:00ی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر  4:00ی بەرەبەیانی سبەینێ شەممە، هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (104) لەکاردەکەوێت و تیمەکانمان لەهەوڵی چاککردنەوەیدان.

داواشیکرد، لە کاتی بوونی هەر رووداوێکی نەخوازراودا هاوڵاتییان پەیوەندی بە

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە105 ، سەنتەری ڕێکخەری پەیوەندییەکان (JCC) ژمارە 100، ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژمارە 0533193148 .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: یەكێتی دەیەوێت سەرجەم لایەنە سیاسییەكان لە بڕیارە چارەنووسسازەكاندا بەشداربن

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێمی كوردستانە و جەختیشدەكاتەوە،…
Total
0
Share