حکومەتی هەرێم لەبارەی هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیلییەکان ڕونکردنەوە دەدات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوە دەدات سەبارەت بە هۆشدارییەکی ئیسرائیل کە ڕایگەیاندبوو، “بەرژەوەندی و هاوڵاتیانی لەلایەن ئێرانەوە لە هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانج”.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ 5 ی کانونی یەکەم دەڵێت، ” لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک ( جۆرجیا ، ئازەربایجان ، تورکیا ، ئيمارات ، بەحرەین و هەرێمی کوردستان)”.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتوشیەتی، “بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری تریش ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نین، بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درا بێت رەتدەکەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە”.

تویتەکەی بەرپرسەکەی ئیسرائیل لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: بە هێڵی شەمەندەفەر شارەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە

سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم، رایدەگەیەنێت، “بە هێڵی شەمەندەفەر شارەکان بەیەکەوە دەبەستینەوە”. د. محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێم،…
Total
0
Share