ئەنجومەنی وەزیران پرسی دەرچووانی کۆلیژی پزیشکیی گشتیی زانکۆ حکومییەکان تاووتوێدەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و لە بەشێکیدا پرسی دەرچووانی کۆلیژی پزیشکیی گشتیی زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2024 تاووتوێدەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و لە بڕگەی یەکەمدا لەلایەن وەزیری ناوخۆوە پێشنیاری درێژکردنەوەی داشکاندنی 20% ی سزاکانی هاتوچۆ بۆ شەش مانگی دیکە دەخرێتەڕوو.

بڕیارە لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا کێشەی ئەو فەرمانبەرانەی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم بەشێوەی هەمیشەیی و گرێبەست دامەزراون، بەڵام لە 1 ی تەمموزی 2024 ەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە مووچەیان بۆ نەبەستراوە، بەهۆی جێگیرکردنی میلاکی مانگی تەممووز، لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە دەخرێتەروو.

لە بڕگەی سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران پرسی دەرچووانی کۆلیژی پزیشکیی گشتیی زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی 2024 لەلایەن وەزیری تەندروستییەوە دەخرێتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ کارەکانی بەشی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەک رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ کارەکانی بەشی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکە رادەگیرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لە…
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: وێنەیەک لە مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و ئەو قەڵەمەی واژووەکەی پێکرا پێشکەشی مۆنۆمێنت دەکرێت

نوخشە ناسیح رایگەیاند، ” وێنەیەک لە مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و ئەو قەڵەمەی واژووەکەی پێکرا پێشکەشی مۆنۆمێنت دەکرێت”. دوای…
Total
0
Share