بڕی پێویستی ئاو لەدوای بەربانگ تاوەکو پارشێو بخورێتەوە چەندە؟

بۆ ئەوەی جەستەت لە وشکبوونەوە بپارێزیت و لە کاتی رۆژوودا تووشی سەرئێشە و بێهێزی نەبیت، پسپۆڕانی تەندروستی کۆمەڵێک رێنماییان دەرکردووە پێویستە پەیڕەویان بکەیت.

پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، بە گشتی، مرۆڤی پێگەیشتوو پێویستی بە 2  بۆ 3 لیتر ئاو هەیە لە نێوان بەربانگ تاوەکو پارشێو، ئەم بڕە دەکاتە نزیکەی 8  بۆ 12 پەرداخ ئاو.

هەڵەیەکی گەورە ئەوەیە لە یەک کاتدا بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە، چونکە جەستە دەستبەجێ لەڕێگەی میزەوە فڕێی دەداتە دەرەوە.

کاتی بەربانگ 1 بۆ 2 پەرداخ ئاو بخۆرەوە، بەڵام زۆرسارد نەبێت.

دوای نانخواردن تاوەکو کاتی پارشێو هەر کاتژمێرێک 1 پەرداخ ئاو بخۆرەوە، کاتی پارشێویش 1 بۆ 2 پەرداخ.

تەنیا پشت بە ئاو مەبەست، خواردنی ئەو میوە و سەوزانەی ئاویان زۆرە وەک (شوتی، خەیار، کاڵەک، و کاهو) زۆر یارمەتیدەرن، چونکە ئاوەکە بۆ ماوەیەکی درێژتر لە جەستەدا دەهێڵنەوە.

کەمکردنەوەی کافاین، چا و قاوە بڕێکی زۆر ئاو لە جەستە دەبەنە دەرەوە (میزپێکەرن)، بۆیە هەوڵ بدە لە دوای بەربانگ بڕەکەی کەمبکەیتەوە.

دوورکەوتنەوە لە خوێ، خواردنی سوێر لە پارشێودا واتلێدەکات زوو تینووت بێت، هەرچەندە ئاویش بخۆیتەوە.

نیشانەیەک بۆ ئەوەی بزانیت ئاوی پێویستت خواردووەتەو:  ئەگەر رەنگی میزت روون و سپی بوو، واتە بڕی ئاوی جەستەت تەواوە، ئەگەر زەردی تۆخ بوو، واتە پێویستت بە ئاوی زیاترە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share