‘كۆرۆنا بە بەهێزی دەگەڕێتەوە’.. بیڵ گەیتس: گەر ئەمە بكەین كۆرۆنا كۆتایی پێدێت

بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری كۆمپانیای “مایكرۆسۆفت” هۆشداری دا لەوەی گەر ڕێوشوێنی پێویست نەگیرێتەبەر، ئەوا كۆرۆنا لە ساڵی 2022دا زۆر بە بەهێزی دەگەڕێتەوە.

لە دیدارێكدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن)، بیڵ گەیتس ڕایگەیاند، “هێشتا بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئاستێكی مەترسیداردایە و پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر تەشەنەسەندنی.”

وتیشی، “پێویستە خۆپارێزی بكرێت و لە ئەمریكا چەند شوێنێك دابخرێن، بەڵام ئەگەر كارنەكەین بۆ كۆتاییهێنان بە كۆرۆنا لە وڵاتانی تریشدا، ئەوا پەتاكە لە ساڵی 2022دا زۆر بە بەهێزی دەگەڕێتەوە.”

لە دیدارەكەدا دامەزرێنەری كۆمپانیای “مایكرۆسۆفت” باسی لەوە كرد كە گرنگترین كار بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا، ئەوەیە “لە چوار مانگ تا شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2021دا، هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەڕێگەی بەكارهێنانی ڤاكسین و خۆپارێزی، بەوشێوەیەش كۆرۆنا كۆتایی پێدێت.”

بیڵ گەیتس كە دامەزرێنەری كۆمپانیای “مایكرۆسۆفت”ـە و یەكێك لە گەورەترین ملیاردێرەكانی جیهان، بەر لە چەند ساڵێك لە ڤیدیۆیەكدا هۆشداری دابوو بەوەی “لە چەند ساڵی داهاتوودا پەتایەكی وێرانكەر جیهان دەتەنێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فۆربس: کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێڕاڵد فۆرد گەیشتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست

کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحەکەی ئەمریکا گەیشتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست. ماڵپەڕی فۆربس رایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ‘جێڕاڵد فۆرد’ـی هێزی دەریایی ئەمریکا…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشداریی دانوستان بکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکە هێشتا بڕیاری بەشداریکردنی لە خولی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، نەداوە. ئیسماعیل بەقائی،…
Total
0
Share