وەزارەتی تەندروستی: نۆ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەوپێیەش 717 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و نۆ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، “لە هەولێر 211 کەس، سلێمانی 199 کەس، دهۆک 263 کەس، گەرمیان 39 کەس و لە ڕاپەڕینیش پێنج کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا هەزار و 51 کەس چاکبوونەتەوە.

هەروەها نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە، کە چواریان لە سلێمانی، چوار لە دهۆک و کەسێکیش لە هەولێر بوون.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 155 هەزار و 668 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەوژمارەیەش 134 هەزار و 471 کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 88 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆرۆنا دەخاتە ئاستی ئەنفلۆنزاوە.. بەریتانیا دەیەوێت كەرەنتینكردنی تووشبووان هەڵگرێت

بەریتانیا بەنیازە كەرەنتینكردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە كۆتایی ئەم مانگەوە هەڵبگرێت، دوای ئەوەی زۆرینەی كۆتوبەندەكانی پەیوەست بە سنووردانان بۆ…
Total
0
Share