بەغداد.. تەقینەوەیەك ئەنجامدرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات، فرۆشگەیەكی خواردنەوە كحولییەكان لە بەغداد تەقێندرایەوە.

ئەو مەیفرۆشییە دەكەوێتە شەقامی نیزاڵ و بەگوێرەی زانیارییەكان، تەقینەوەكە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام فرۆشگەكە زیانێكی زۆری بەركەوتووە.

شەوی ڕابردوو دوو تەقینەوە لە بەغداد ئەنجامدران كە یەكێكیان سەنتەرێكی مەساجكردنی لە ناوچەی كەڕادە كردە ئامانج و زیانی مادی بەر شوێنەكە گەیاند. تەقینەوەی دووەم لەڕێگەی بۆمبەوە ئەنجامدرا و مەیفرۆشییەكی پێكا.

تەقاندنەوەی مەیفرۆشییەكان لە بەغداد بووەتە دیاردە، دوو هەفتە لەمەوبەر لە یەك ڕۆژدا سێ فرۆشگەی خواردنەوە كحولییەكان تەقێندراوەتەوە و بەهۆیانەوە كەسێك برینداربوو، سەرباری ئەوەش زیانی زۆر بەر فرۆشگەكان كەوتن.

كۆتایی ساڵی ڕابردووش لە یەك ڕۆژدا پێنج بۆمب بۆ چەند فرۆشگەیەكی خواردنەوە كحولییەكان لە بەغداد دانران و چواریان تەقینەوە، ئەوەش زیانی مادیی زۆری بە فرۆشگەكان گەیاند.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی: عێراق پابەندی بەڵێنەكەی نەبووە كە بە ئۆپیك پڵەسی داوە

بابەتی دواتر

ئێران ڤاکسینێکی دیکەی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share