هەرێمی كوردستان.. 107 كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، توشبوونی 107 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 931 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 107 توشبووی نوێ لە شارەكاندا تۆماركراون.

هەر لەو ماوەیەدا 395 توشبوو چاكبوونەتەوە و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە هەردووكیان لە دهۆك بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 106 هەزار و 185 كەس، لەو ژمارەیە 99 هەزار و 191 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 472 توشبووشیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا: ئەگەری هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

بابەتی دواتر

لەماوەی یەك هەفتەدا 740 بومەلەرزە غەرناتەی ئیسپانیای لەرزاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان: تووشبوون بە هەوكردنی پەردەی مێشك بەهۆی بەكتریاوە زیادیكردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆر بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا بۆ منداڵان بووەتەهۆی “كارەسات” و دەشڵێت، حاڵەتەكانی تووشبوون بە…
Total
0
Share