بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بارانبارین بۆ ئەمڕۆ و بەردەوامدەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفربارینێکی کەم دەبێت، لە شەودا کاریگەریی باران زیاتر دەبێت، کە لە هەندێک کات و شوێن بە شێوەی لێزمە باران دەبارێت، هەروەها پلەی گەرمی 3 بۆ 6 پلە نزمدەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەی یەکشەممە رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە کاتەکانی بەیانیدا، پاشان کاریگەریەکەی لاوازتر دەبێت، دواترر بە درێژایی رۆژ بەشێوازی نمەبارانی پچڕپچڕ بەردەوامدەبێت.