پەرلەمان لە موچەی كەسوكاری “شەهیدان و زیندانییانی سیاسی” دەكۆڵێتەوە

بڕیارە لیژنەی كاروباری شەهیدان-ی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەرێوبەرایەتییەكانی شەهیدان بكات “بۆ ئاگاداربوون لەچۆنیەتیی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی”.

ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەم، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی لە كۆبوونەوەیەكدا، باسی لە كێشە و گیروگرفتەكانی كه‌سوكارى شەهیدان و زیندانییانی سیاسی كرد.

لەوبارەیەوە ئیدریس ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەكەی پەرلەمان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێمە ئەمڕۆ قسەمان لەسەر هاوكاریكردنی منداڵانی شەهیدان و ئەنفالكراوان كرد بۆ خوێندن و بڕیاریشماندا، بۆ چەند گرفتێك لە پاش سەری ساڵ سەردانی وەزیری شەهیدان بكەین”.

لەو كۆبوونەوەی لیژنەی كاروباری شەهیداندا بڕیاردا، لیژنەكە سەردانی بەڕێوبەرایەتییەكانی شەهیدانی پارێزگاكان بكات، لەوبارەیەوە ئەو پەرلەمانتارە وتی، “دەمانەوێت بزانین كاروباری لیژنەكان بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەكوێ گەیشتووە”.

زیندانی سیاسی هەیە كە لەسەر ‘دزی’ گیراوە و كراوە بە زیندانی سیاسی

ئەوەشی خستەڕوو، “ئامانجێكی دیكەی سەردانەكە ئەوەیە دەمانەوێت داتای تەواومان دەستبكەوێت كە چەند شەهیدمان هەیە، چەند زیندانی سیاسییمان هەیە، كێشەكانیش كۆدەكەینەوە و دەیبەینە لای وەزیر”.

“سەبارەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان جیاوازی هەیە، بۆ نمونە لە شاری زاخۆ زەوی هەیە بۆ دابەشكردن و لە دهۆك نییە، بەڵام دابەشكردنی زەوی بە گشتی ڕاگیراوە، لەكاتێكدا پێویستە ئەو ناوچانەی زەوییان هەیە دابەش بكرێت و نەبنە قوربانیی ئەو شوێنانەی كە زەوییان تێدا نەماوە”، وەك ئیدریس ئیسماعیل ئاماژەی پێكرد.

ئەوەشی وت، “زیندانییانی سیاسی، وەك لە یاسادا هاتووە پاش 10 ساڵ دەبێت موچەكەیان ڕابگیرێت، یان گەر موچەیەكی دیكەی هەیە دەبێت یەكێكیان وەربگرێت، بەگشتی لە موچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی دەكۆڵینەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە نەشیشاردەوە، “زیندانی سیاسی هەیە كە لەسەر ‘دزی’ گیراوە و كراوە بە زیندانی سیاسی، هەیە بە شەهید نوسراوە و لە سەنگەر شەهید نەبووە”.

بابەتی پێشتر

كوردستان.. بەڕێوبەرێكی گشتی گۆڕدرا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری سەیدسادق دوو کەس دەستگیرکران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌پێی‌…
Total
0
Share