وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، گەر ئێران بەردەوامبێت لە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕەنگە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
ئانتۆنی بلێنكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی ئێن بی سی-ی ئەمریكی ڕایگەیاند، “ڕەنگە ئێران لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی ئەگەر بەردەوامبێت لە پێشێلكردنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی، ئەوا ئەمریكاش دەیەوێت ڕێككەوتنێكی درێژخایەن و بەهێزتری لەگەڵدا واژوو بكات، كە چەندین پرسی گرنگی دیكەش لەخۆ بگرێت”.
لەبارەی پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ سعودیە، بڵێنكن ئاماژەی بەوەكردووە، “بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سعودیە دەچینەوە، بەجۆرێك لە بەرژوەندیی ئەمریكا بێت”.