بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێک لە هەڵەبجە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد کە پێشتر چەندین دۆسیەی هاوشێوەی لەسەربووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی چاودێریی بازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە، توانرا تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزیکردن لەهاوڵاتییان و بڕینی گیرفانیان دەستگیربکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش ئەوەی گومان لە تۆمەتبارێک کرا بەناوی (ی. ح. ک)، تەمەن 52 ساڵ، دانیشتووی دەرەوەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، کە پێشتر چەندین دۆسیەی دزیکردنی هەبووە لەناو بازاڕی هەڵەبجەدا، بینراوە لەکاتی دەستکردن بە گیرفانی هاوڵاتییەکدا و بردنی پارەکەی، دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکەوە راگیراوە و دادوەر ئاگادارکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو بەپێی ماددەی 446 راگیراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك بە تۆمەتی فریودان و هەڕەشەكردن لە كچان دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ‌و خێزان ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک بە تۆمەتى فریودانى کچان دەستگیركراوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: ئەگەر داهاتی ناوخۆ بگەڕێندرایەتەوە مووچەی مانگی 12 دووچاری گرفت نەدەبوو

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئەگەر هەرێم داهاتی ناخۆی بۆ بەغداد بگەڕاندایەتەوە مووچەی مانگی 12 دووچاری گرفت نەدەبوو”.…
Total
0
Share