خشتەی مووچەی مانگی ئایار بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە 26ی ئایاری 2026 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە 28 ی ئایاری 2026، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.

وەزارەتەکە ئەوەش دەڵێت، ئەو مووچەخۆرانەی بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ سێشەممە مووچە وەردەگرن، لەدوای کاتژمێر 5ی ئێوارە سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەوەش دەڵێت، هاوکات لە ڕۆژانی جەژنیشیدا دابەشکردنی مووچە لە کاتژمێر 10ی بەیانیی بەدواوە لە بانکەکان بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی شایستەی دارایی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژ

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا چەکی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی حوزەیران ئامادەدەکرێت. کاروخ عەبدوڵا،…
Total
0
Share