وتەبێژی دەزگای ئاسایش: بکەرانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە گەڕەکی راپەڕین دەستگیرکران

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، توانراوە بکەرانی هەڵکوتانە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی دەستگیربکرێن.

عەمید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، توانرا لە ماوەی کەمتر 20 کاتژمێردا، بکەرانی سەرەکیی هەڵکوتانە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو، لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی دەستگیربکرێن کە بڕێک پارەیان دزیبوو، هاوکات دەستیش بەسەر چەکی تۆمەتبارەکاندا گیرا.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش دەستگیرکردنیان توانرا دەست بەسەر پارە دزراوەکەدا بگیرێت، ئێستا، هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراق، راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ دانيشتووانى گوندی هەرمۆتە: بە پێویستم زانی خۆم بێمە خزمەتتان و دڵنیاتان دەكەمەوە كە هەمیشە لە دڵەوە نزیكی ئێوەبووم

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە سەردانێكدا بۆ گوندی هەرمۆتە لە سنووری كۆیە لە بارودۆخی ژیان و گوزەرانی…
زیاتر ببینە

کوالێتیی کۆنترۆڵ: پشکنینی بەرهەمی ناوخۆ توندە و ئاسانکاری بۆ بەرهەمی دەرەوە دەکرێت

بەڕێوەبەری کوالێتیی کۆنترۆڵی پیشەسازی ڕایگەیاندووە، بەڕێنماییەکانی عێراق پشکنین بۆ بەرهەمەکانی ناوخۆ دەکرێت و هەنگاوەکانی زۆر توندن، بەڵام پشکنین…
Total
0
Share