یەكەم وێنەی نێچیرڤان بارزانی لە یاریگای یاریی كۆتایی مۆندیال ببینە

یەكەمین وێنەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەنێو یاریگای یاری كۆتایی مۆندیالی 2022ی قەتەر بڵاوكرایەوە كە بینەری یاریی كۆتایی نێوان ئەرجەنتین و فەرەنسایە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری ‏قەتەر گەیشتە دەوحەی پایتەخت.‏

لەو سەردانەیدا سەرۆكی هەرێم هاوشانی ژمارەیەكی بەرچاوی ‏سەركردەی وڵاتانی جیهان، ئامادەی بەڕێوەچوونی یاریی كۆتایی جامی جیهانیی ‏تۆپی پێ دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان…
Total
0
Share