قوباد تاڵەبانى: زەمینەیەکى لەبار بۆ چارەسەرى ریشەیى کێشەى مووچە دروستبووە

جێگرى سەرۆک وەزیران رایدەگەیەنێت، دواى هەموارى یاساى بودجە زەمینەیەکى لەبار بۆ چارەسەرى ریشەیى کێشەى مووچە دروستبووە.

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم رایگەیاند، لە دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە زەمینەیەکی لەبار بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی و هەمیشەیی کێشەی بودجە و مووچە دروستبووە.

وتیشى، “لە هیچ هەوڵێک درێغی ناکەین بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی هاوڵاتییانی کوردستان”.

ئەو وتانەى جێگرى سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە هەولێر لەمیانەى کۆبوونەوەیدا بوو لەگەڵ یاکۆ بیرێندز، کونسوڵی گشتیی هۆڵندا لە هەرێمی کوردستان کە تیایدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لە بارەی ئەو منداڵەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە خانوویەکی چۆڵدا بەجێهێڵرابوو

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە خانوویەکی چۆڵدا لە سلێمانی بەجێهێڵرابوو رادەستی…
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: له‌گه‌ڵ کازمی له‌ په‌یوه‌ندیدام بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی هەولێر هاتەدەنگ و بە كردەوەی تیرۆریستی ناوزەدی دەكات. لە…
Total
0
Share