پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دابەشدەکرێت

وتەبێژی کۆمسیۆن، رایگەیاند، پاداشتی کارمەندانی رۆژی دەنگدان دابەشدەکرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای  راگەیاند، کۆمسیۆن دەستیکردووە بە رێکارەکانی دابەشکردنی پاداشتی دارایی کارمەندانی رۆژی دەنگدان.

دەشڵێت، کۆمسیۆن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بانکی رافیدەین، پارەی بۆ کارمەندان تەرخانکردووە.

وتیشی، دابەشکردنی ماستەرکارد لە هەولێر، دهۆک و کەرکوک دەستیپێکردووە و بەمزووانە لە پارێزگاکانی دیکەش دەستپێدەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە 48 کاتژمێردا بکوژی ئەو هاوڵاتییە دەستگیرکرا کە لەئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بکوژی ئەو هاوڵاتییەی دەستگیرکرد، کە لەئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، رۆژی…
Total
0
Share