پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاند، کوڕێک بە تۆمەتی کـ.ـوشتنی دایکی دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، کاتژمێر 4ی ئێوارە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی کـ.ـوشتن لە قەزای (بنەسڵاوە).
دەشڵێت، دەستبەجێ تيمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە ئەنجامی بەدواداچوونە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە هاوڵاتییەکی ئافرەت بەناوی (ن،ن،ڕ) لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە کـ.ـوژراوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە دەستبەجێ توانیان تۆمەتبار دەستگیربکەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ياساييەکان.