قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە ئەم جەژنە کوردییە هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر بکەینەوە و کوردانە بڕیار بدەین

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، هیوادارم و مەبەستمانە جەژنی نەورۆز هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر بکەینەوە و کوردانە بڕیار بدەین کە بەرژەوەندی گشتی بخەینە پێش هەموو بەرژەوەندییەکی دیکەوە.

لە پەیامێکدا کەبەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاویکردەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە هەموو لایەک پیرۆز بێت، هیوادارم و مەبەستیشمانە ئەم جەژنە پیرۆزە کوردییە هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر بکەینەوە و کوردانە بڕیار بدەین کە بەرژەوەندی گشتیی بخەینە پێش هەموو بەرژەوەندییەکی دیکەوە و بە رۆحێکی برایانەوە کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەین و بە یەک گوتار و بە یەکڕیزییەوە هەوڵی دابینکردنی مافە رەواکانی گەلەمان بدەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، لە ڕۆژی دووشەممەوە، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی…
Total
0
Share