رووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەناو شاری کەلار، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە نزیک کتێبخانەی گشتی، سێ کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو شەممە، لە ترافیکلایتی کتێبخانەی گشتی لەناو شاری کەلار، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و BYD سێ کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان هەر دوو شۆفێرەکە و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی جۆری BYDەکە بوون، لەدایکبووی ساڵی 1985 و 2007 و 1985 بوون، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بۆ دڵنیابوون لە هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی چەمچەماڵ چەند پلانێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی قەزاكە ئاشكرادەكات

قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، چەند پلانێك دەنێن بۆ كەمكردنەوەی كەمئاوی لەقەزاكەیان، ئەوانیش بەلێدانی 10 بیری ئیرتیوازی و هەروەها نۆژەنكردنەوەی…
Total
0
Share