کەشناسێک: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسێک ئاشکرایدەکات، بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و خۆڵبارینیشی لەگەڵدا دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی 12 و 13ی مانگ، هەوایەکی گەرم لە باشوورەوە تێکەڵ بە هەوایەکی سارد دەبێت و لە ئەنجامدا لە شوێن و ناوچەی جیاواز، ڕێژەیەکی کەم نمەباران دەبارێت و لەگەڵیشیدا هەورەبروسکە دروستدەبێت، بەڵام تا کۆتایی هەفتە کەشوهەوا گەرمدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو، لە ڕۆژی 16ی مانگەوە بارستەهەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە ڕوودەکاتەوە ناوچەکانمان، لەم قۆناغەدا جارێکی دیکە پلەی گەرما نزمدەبێتەوە و کەشوهەوا فێنک دەبێت، ڕەنگە لە هەندێک شوێن تاوەبارانی مامناوەند و هەورەبروسکە چالاک ببێت، بڕی بارانەکە بۆ هەندێک شوێن زیاتردەبێت، لەگەڵ ئەگەری خۆڵبارین.

ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها لە 20ی مانگەوە بە هەمان شێوە، خۆڵبارین و نزمبوونەوەی پلەی گەرما ڕوودەدات و بارانی لەگەڵدا دەبێت، بە گشتیش، 16 بۆ 23ی ئەم مانگە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو فێنکتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیوا ئەفەندی: لە مانگی داهاتووەوە لیستی مووچەی خانەنشینان دەخرێتەسەر سیستمی پەیرۆڵ

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی خانەنشینانیش بەتەواوی بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادەدەکرێت. هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای…
زیاتر ببینە

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندان دژی زیندانیکردنی شێروان شێروانی دەکرێت و لە دهۆی ئاسایش رێگری دەکات

ژمارەیەک لە چالاکوانان و رۆژنامەنووسان لە سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندانیان دژی سزادان و زیندانیکردنی شێروان شێروانی و بەرتەسککردنەوەی…
Total
0
Share