سبەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی کارنامەکە، کۆبوونەوەکە سبەی کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و دوو بڕگە لەخۆدەگرێت.

بڕگەی یەکەم تایبەتکراوە بە سوێندخواردنی دەستووریی بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمان.

هاوکات بڕگەی دووەم تایبەتە بە پرسی سەرۆککۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران ئەو پرسە یەکلاییدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share