هەرێم بە داواكارییەكانی بەغداد رازی دەبێت و كێشەی مووچە چارەسەردەبێت

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت هەرێمی كوردستان بە داواكارییەكانی عێراق رازی بێت، چونکە هیچ چارەسەرێكی دیكە نییە و دوو مانگە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە.

راشیگەیاند، فشاری ئەمریكا هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، هەرێم و بەغداد چەند پێشنیازێكیان خستووەتەڕوو.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت سبەی كۆبوونەوەی دیكە لە نێوان هەرێم و بەغداد ئەنجامبدرێت و ئەگەر رێككەوتنی لەسەر بكرێت رۆژی سێشەممە دەخرێتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تاوەری پاڵاوگەكەتان بیرماوە؟
لە 5 مانگی داهاتوودا لە سلێمانی ڕۆژانە 850 هەزار لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنرێت

دوای گەیشنی پاڵاوگەیەکی بەرهەمهێنانی بەنزین بە پارێزگای سلێمانی، بڕیارە لە پێنج مانگی داهاتوودا ڕۆژانە 850 هەزار لیتر بەنزین…
Total
0
Share